پەیامی کورد ... حۆکمی دەست بەسەرکردنی ١٦ کەس لە پەیوەندی لەگەڵ تەقینەوەکەی بەیرووت دا دەرکرا .
بە پێی زانیارییەکان ئەمڕۆ لە حۆکمێکدا دادگای سەربازی لۆبنان فەرمانی دەست بەسەر کردنی بۆ ١٦ فەرمانبەری کارمەند لە بەندەری بەیرووت درکرد
بە پێی ئەم هەواڵە ئەم دادگا سەربازییە لە حۆکمێکدا فەرمانی دەست بەسەرکردنی ئەم ١٦ فەرمانبەرەی دەرکردووە بە گومانی دەستهەبوونیان لەم ڕووداوەدا
تاکوو ئێستا هیچ زانیارییەکی زیاتر دەربارەی ناسنامە و چۆنیەتی دەست هەبوونی ئەم کەسانە ڕوون نەکراوەتەوە
هەروەها ئەمە لە حاڵێکدایە کە سەرۆکوەزیرانی لۆبنان لە پەیامێکدا ڕایگەیاندوە دەستی دەرەکی لە تەقیەنەوەکەی لۆبنان دا هەبووە
میشێل عۆن سەرۆکوەزیرانی لۆبنان داوای لە ئێمانۆئێل ماکرۆ سەرۆککۆماری فەڕەنسا کردووە کە وێنەگەلی ئاسمانی ڕوون بخاتە بەردەستیان تاکوو بۆیان ئاشکرا بێت کە ئایا ئەمە هەوڵێکی دەرەکی بووە و یا خود کەمو کۆڕی ناوخۆییە
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە