ئیران هەڕەشە لە فەڕەنسا و ووڵاتانی ئەورووپایی دەکات

ئیران هەڕەشە لە فەڕەنسا و ووڵاتانی ئەورووپایی دەکات

پەیامی کورد  ...  بەهرام قاسمی وێڕای جەخت لە سەر ئەوەی کە تواناکانی مووشەکی ئێران دانووستانی لە سەر ناکرێت، ئەگەر سزای نوێ بخرێتە سەر ئێران، پێداچوونه‌ به‌ پەیوەندییەکانمان لە گەڵ ئەورووپا دەکەین.

بە پێی ڕاپۆرتێک بەهرام قاسمی ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە قسەکانی وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا، ووتی: تواناکانی مووشەکی ئێران بەشێک لە توانای ڕەوای بەرگری و ئاسایشی نەتەوەیی ئێران دەستەبەر دەکات.

قاسمی جەختی کرد: کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوام بە دوای تۆکمە کردنی پێگەی ناوچەکەوە بووە و فرۆشی بەرفراوانی چەکی جۆراوجۆری ئەمریکا و بڕێک ووڵاتی ئەورووپی لەوانە ووڵاتی فەڕەنسای هۆکاری تێکدانی سەقامگیری ناوچەکە ناو برد.

ئەو هەروەها ڕایگەیاند : ئێران توانای بەرگری خۆی لە سەر لێکدانەوەی ڕاست بینانە لە هەڕەشەکان داڕشتووە و تا هەر کوێ کە بە پێویستی بزانێت بەهێزی دەکاتەوە.

قاسمی هەڕەشەی سەپاندنی سزای نوێ لە لایەن وەزیری دەرەوەی فەڕەنساوە پێچەوانەی ڕەوتی گفتوگۆوە سیاسی و هاوکارییەکانی ئەو دوو ووڵاتەکە زانی و جەختی کردەوە هەر جۆرە سەپاندنی سزایەکی نوێ لە لایەن ووڵاتانی ئەورووپاییەوە دەبێتە هۆی پێداچوونەوەی ئێران لە شێوەی دانووستانەکانی خۆی لە گەڵ ئەو ووڵاتانەدا.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە