پەیامی کورد ... گرووپێکی میلیشیایی نوێ له عێراق دروستکرا
گرووپێكی نوێی میلیشیایی لە عێراق دروست دەبێت و فەرمانەکانی راستەوخۆ لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق وەردەگرێت.
گرووپەکە لە بەیاننامەکەیدا رایگەیاندووە: ناویان كه‌تائیب ئهلموههندیسە، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ک بۆ ناوی ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری کوژراوی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌و گرووپه نوێیه رایگەیاندووە: له ده‌ره‌وه‌ی میلیشیاکانی حه‌شدی شه‌عبی کاردەکەن و پەیوەندیی راستەوخۆی بە سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقەوە هەیە.
کەتائیب ئەلموهەندیس ئاماژەی بەوە کردووە، له‌سه‌ر رێبازی موهه‌ندیس و باوه‌ڕیان به پڕۆژه‌ی جیهادی و به‌رگری، ”پڕۆژه‌یه‌كی جیهادی و به‌رگرین، هه‌روه‌ك شه‌هیده خۆشه‌ویسته‌كه‌مان ده‌یویست“.
ئەو میلیشیا نوێیە بانگەشەی ئەوە دەکات، کە ئەرکی ئەوان بەرگریکردنە لە عێراق و سیستەمە سیاسییەکەی و دەبنە پارێزەری ئاسایش و سەقامگیریی عێراق شانبه‌شانی سوپا و هێزه ئه‌منییه‌كان.
بەرەبەیانی رۆژی 3-1-2020، سوپای ئەمریکا لەڕێی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە، کاروانێکی چەکداریی حەشدی شەعبی لە فڕۆکەخانەی بەغدا بۆردومان کرد.
بەهۆی بۆردومانەکەوە، هەریەکە لە ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکی دەستەی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران و نۆ بەرپرس و چەکداری دیکەی حەشدی شەعبی، کوژران.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە