پەیامی کورد ... ئەمریکا : فڕۆکەوانی ماهان کۆمپانیەکی تێرۆریستییە
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا مایک پۆمپێئۆ لە نوێترین ووتاری خۆیدا ڕایگەیاند : “کۆمپانیای فڕۆکەوانی ماهان ، کۆمپانیایەکی تێرۆریستییە و دەبێ ووڵاتانی جیهان ئاسمانی خۆیان بە ڕووی ماهان دا دابخەن”.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کونفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند کۆمپانیای فڕۆکەوانی ماهان سەر بە سوپای پاسدارانی ئێرانە و کۆمپانیەکی تێرۆریستییە و لەم چەند ڕۆژەی دواییشدا چەندین گەشتی گوماناوی بۆ ڤەنزوئێلا ئەنجامداوە و سەرچاوەی گواستنەوەی ڤیرووسی کۆرۆنا بووە لە چینەوە بۆ خەڵکی ئێران.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە