لە باكووری كوردستان پێنج كەس بەهۆی لافاوەوە گیانیان لەدەستدا

لە باكووری كوردستان پێنج كەس بەهۆی لافاوەوە گیانیان لەدەستدا

پەیامی کورد... لە باكووری كوردستان پێنج كەس بەهۆی لافاوەوە گیانیان لەدەستدا

بەهۆی لافاوەوە نۆ كەس لە توركیا گیانیان لەدەستدا كە پێنج كەسیان لە باكووری كوردستانن.

ئەمڕۆ دووشەممە 20_ی تشرینی دووه‌م_ی 2023 ،عەلی یەرلیكایا، وەزیری ناوخۆی توركیا رایگەیاند، بەهۆی دروستبوونی لافاوەوە لە 16 پارێزگای توركیا و باكووری كوردستان، تائێستا نۆ كەس گیانیان لەدەستداوە، كە چوار كەسیان لە ئێلی، كەسێك لە ئامەد، 3 كەس لە هەرێمی دەریای رەش و سەرنشینێكی كەشتییە ژێرئاو كەوتووەكەی سنووری ئاوی زۆنگوڵداكن.

عەلی یەرلیكایا لەبارەی پرۆسەی گەڕان و دۆزینەوەی 11 سەرنشینە بێسەروشوێن بووەكانی كەشتییە ژێرئاوكەوتووەكەی سنوورە ئاوییەكانی شاری زۆنگوڵداك لە دەریای رەش،رایگەیاند، پرۆسەكە لە بەیانی ئەمڕۆوە بە 300 كارمەند و سێ بەلەمی تایبەت و دوو هێلیكۆپتەرەوە دەستیپێكردووە، ئەگەر كەشوهەوا لەبار بێت، پرۆسەكە بەردەوام دەبێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە