پەیامی کورد... لە بۆکان بە بۆنەی چلەی شەهیدانی ڕاپەڕینی ئەو شارە دووکان و بازاڕەکان داخران
ەبۆنەی چلەی شەهیدانی ڕاپەڕین لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ڕێزگرتن لە شەهیدانی بۆکان، دووکان و بازاڕەکانی شاری بۆکان ئەمڕۆ بە گشتیی داخراون.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ٤ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، بە بۆنەی چلەی ١١ شەهیدی شاری بۆکان لە ڕاپەڕینی گەلانی ئێران بە تایبەتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دژ بە دەسەڵاتی داگیرکەر، هەموو دووکان و بازاڕەکانی شاری بۆکان، بە مەبەستی پەیمان نوێکردنەوە لەگەڵ شەهیدانی ئەو ڕاپەڕینە دووکان و بازاڕەکانیان داخست.
لە ڕەوتی ڕاپەڕینی خەڵکی کوردستان دژ بە دەسەڵاتی ئاخوندی لە ماوەی سێ ڕۆژدا ١١ کەس لە ڕۆڵە شۆڕشگێڕەکانی شاری بۆکان گیانی خۆیان لە ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمدا پێشکەش بە بارەگای ئازادیی کوردستان کرد و تێکەڵ بە کاروانی نەمرانی شۆڕشی ژینا بوون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە