لە بانە کۆڵبەریکی دیکە بریندار کرا

لە بانە کۆڵبەریکی دیکە بریندار کرا

پەیامی کورد … لە بانە کۆڵبەریکی دیکە بریندار کرا

 

کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە سەختی بریندار کرا.

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی ئایاری، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری سەرتەزێنی بانە تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بریندار بووە.

 

ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە محەمەد ڕەحمانی ڕاگەیەندراوە کە لاقی چەپی شکاوە و مینسک و ڕوبات و تاندۆمی لاقیشی پچڕاوە.

 

محەمەد ڕەحمانی بە هۆی ناجێگیر بوونی باری تەندروستی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی شاری سنە کراوە.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە