پەیامی کورد.. لە باکووری کوردستان پیاوێک ژنەکەی و ٣ کچی خۆی کوشت
میدیاکانی تورکیا بڵاو یان کردەوە، لە پارێزگای شرناخی باکووری کوردستان باوکێک سێ کچی خۆی و دایکیان دەکوژێت، دواتر خۆی ڕادەستی پۆلیس دەکات.
بەپێی ئەو زانیارییانەی میدیاکان بڵاویان کردووەتەوە، ڕووداوەکە لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممەدا لە ناوچەی یەنی ماهالێ بۆتاش بووە لە پارێزگای شرناخ.
حەسەن قراسڵان، لە کاتێکدا ژن و منداڵەکانی لە خەودا بوون، گوللەیەکی ناوە بە سەری لەیلا قراسڵانی هاوژینی و دەریای کچەکانییەوە بە ناوەکانی دەریای تەمەن ١٧ ساڵ، مەلیکی تەمەن ١٦ ساڵ و شەریفە قراسڵانی تەمەن ١٣ ساڵ.
دوای ڕووداوەکە حەسەن قراسڵان چووەتە بنکەی پۆلیس و خۆی ڕادەست کردووە، دانی ناوە بە کوشتنی ژن و منداڵەکانیدا.
دوای گەیشتنی پۆلیس بە شوێنی ڕووداوەکە تەرمی چوار کەس لە ماڵی بکوژەکەدا بوو
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە