پەیامی کورد ... لۆبییەکی گەورەی سەربەخۆیی کوردستان بۆ کوردانی دیاسپۆرا ساز دەکرێت
بەرپرسی کۆمێتەی دامەزراندنی کۆنفیدراسیۆنی کوردانی دیاسپۆرا دەڵێ، ئێمە لۆبی و بنکەیەکی کوردیمان لە دنیادا هەیە و سەرقاڵی پێکهێنانی لۆبییەکی گەورەین بۆ کوردانی دیاسپۆرا.
کایا ئیزۆل، لە لێدوانێکی تایبەتدا ڕایگەیاند : "ئێستاش ڕەوندی کوردی چەند کۆمەڵە و ڕێکخستنی فەرمی لە ئەورووپا هەن و هەموومان کۆ کردوونەوە و بەرنامە و پلان و ستراتیژییەکی باشمان داناوە بۆ ئەوەی تەواوی ڕەوەندی کوردی یەک بخەین و ببینە پاڵپشتی کورد و کوردستانیان لە هەموو خۆشی و ناخۆشییەکدا.
دەشڵێ: "ئێستا کورد نزیکی ٢٠ پەرلەمانتاری لە پەرلەمانانی ووڵاتان و وەزیر و ئەندامی یەکێتیی ئەوروپا هەیە، بۆیەش سەرقاڵی ئەوەین ئەو هەموو کەسە کاریگەرانەی کورد کۆ بکەینەوە و لۆبییەکی گەورە پێک بێنین.''
ئاماژەیشی دا: "جگە لەمانەش، دەمانەوێ هەموو ئەو هۆنەرمەندە کوردانەی دیاسپۆرا کۆ بکەینەوە لەگەڵ کەسانی بیانی کە پشتیوانی دۆزی کوردن بۆ ئەوەی پشتیوانی سەربەخۆیی کوردستان بکەن، چوونکە کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر سیاسەتی وڵاتەکەیان هەیە."
بەرپرسی کۆمێتەی دامەزراندنی کۆنفیدراسیۆنی کوردانی دیاسپۆرا گوتیشی: "پێشتریش بۆ پرسە نیشتمانییەکان پشتیوانیی خۆمان دیاری کردووە و لە ڕیفراندۆمیشدا سەردانی هەرێمی کوردستانمان کردووە و لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆ بووینەوە و هەرشتێک بێت دەمانەوێت لەگەڵ گەلی خۆمان بین و ئەو هەنگاوانەش بە ھەماھەنگی هەرێمی کوردستان بێت."
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە