پەیامی کورد ... ڕاوێژكاری وەزارەتی كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێ، دوای پڕبوونی هەردوو بەندئاوی دەربەندیخان و دووكان، ڕێژەیەكی بەرچاو كارەبا زیادی كردووە.
محەممەد ئەمین هەورامی ڕاوێژکاری وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: "لە ئێستادا ڕێژەی بەرهەمهێنانی كارەبا لە بەندئاوەكانی دەربەندیخان و دوكان بۆ سەرووی (475) مێگاوات كارەبا بەرز بووەتەوە".
هەورامی دەڵێ: "لە ساڵانی ڕابردوودا لە بەندئاوی دوكان 60 مێگاوات كارەبا بەرهەم هاتووە، بەڵام ئێستا بە هۆی زیادكردنی ڕێژەی ئاو لە هەردوو بەندئاوەكە، بەرهەمی كارەبای بەندئاوی دوكان زیادی كردووە بۆ 250 مێگاوات، كە پێنج تۆرباینی بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا هەیە و چواریان ئیشیان پێدەكریت، هەروەها لە بەنداوی دەربەندیخان 225 مێگاوات كارەبا بەرهەم دەهێنین، كە سێ تۆرباینی هەن و هەرسێكیان ئیش پێدەكەین".
ڕاوێژكارەكەی وەزارەتی كارەبا گوتیشی: "لە ئێستادا وەزارەتی كارەبا ڕۆژانە (3400) مێگاوات كارەبا بەرهەم دەهێنێت، بۆ وەرزی هاوینیش وێستگەی خەبات كە 300 مێگاوات كارەبا بەهەم دێنێت، دەیخەینە كار، داواش لە هاووڵاتیان دەكەین هاوكارمان بن لە بەكارهێنانی كارەبا تاوەكو بتوانین پێدانی كاتژمێرەكانی كارەبا زیاتر بكەین".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە