پەیامی کورد... لەبارەی هێرشەکەی ئێرانەوە بۆ سەر هەرێم دژە تیرۆری کوردستان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە
دژەتیرۆری کوردستان رایگەیاند، سوپای پاسدارانی ئێران لە رێگەی حەوت مووشەک و درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە کەمپی چێژنیکان و بارەگای حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە هەرێمی کوردستان بۆردومان کردووە و بەهۆیەوە کەسێک شەهید بووە.
ئەمڕۆ دووشەممە 21ی تشرینی دووهمی 2022، دژە تیرۆری کوردستان لەبارەی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، سوپای پاسدارانی ئێران لە رێگەی حەوت مووشەک و درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە کەمپی چێژنیکان و بارەگای حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانی لە هەرێم بۆردومان کردووە و بەهۆیەوە کەسێک شەهید بووە.
ئاماژەی بەوەشداوە، بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە کاتژمێر 00:17، سوپای پاسدارانی ئێران لە رێگەی مووشەک و درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە هێرشی کردە سەر کەمپی جێژنیکان لە بەحرکە و بارەگاکانی هەریەکە لە حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری کۆیە لە پارێزگای هەولێر و کۆمەڵەی شۆڕشگێڕانی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە زڕگوێزی سەر بە پارێزگای سلێمانی.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، بە گوێرەی زانیارییەکان، ئەوەی زانراوە لە هێرشەکاندا نزیکەی حەوت مووشەک و درۆنی بۆمبڕێژکراو بەکارهێنراوە، بەجۆرێک دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو کەمپی جێژنیکانی لە بەحرکە و سێ مووشەک بارەگای حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانی لە نزیک شاری کۆیەی پارێزگای هەولێر کردووەتەوە ئامانج و تیایدا کەسێک شەهید بوو.
لە راگەیەنراوەکەی دژە تیرۆری کوردستاندا هاتووە، دوو درۆنی بۆمبڕێژکراویش بارەگای کۆمەڵەی شۆڕشگێڕانی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانی لە زڕگوێزی سەر بە پارێزگای سلێمانی کردووەتەوە ئامانج، هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە، شەوی رابردوو جارێکی دیکە ئێران بارەگاکانی حزبەکانی رۆژهەڵاتی لە ناوچەی زڕگوێزی سەر بە سلێمانی و کۆیە و کەمپی جێژینکانی سنوری هەولێری بۆردوومانکرد و کەسێک گیانی لەدەستدا.
هەفتەی رابردووش سوپای پاسدارانی ئێران بۆردومانی بارەگاکانی حزبەکانی رۆژهەڵاتی لە هەرێم کرد و بۆردومانەکە بریندار و گیانلەدەستدانی لێکەوتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە