لە بۆردوومانەکەی چەمچەماڵ پێنج کەس بوونەتە قوربانی

لە بۆردوومانەکەی چەمچەماڵ پێنج کەس بوونەتە قوربانی

پەیامی کورد... لە بۆردوومانەکەی چەمچەماڵ پێنج کەس بوونەتە قوربانی

پۆلیسی چەمچەماڵ ئاماری قوربانییانی بۆردوومانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی لە سنووری ئاغجەلەر ڕاگەیاند، پێنج کەس کوژراون.

ئەم بەیانییە دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە سنووری گوندی «تووتەقەڵ» لە ناحیەی ئاغجەلەری چەمچەماڵ سەر بە پارێزگای سلێمانی ئۆتۆمبێلێکیان پێکا، بە گوتەی پۆلیسی چەمچەماڵ پێنج کەس بوونەتە قوربانی.

لەنێو قوربانییەکاندا هاووڵاتیی مەدەنی هەن.

سەرچاوەیەکی تایبەت بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، سێ لە قوربانییەکان گەریلان و دووانەکەی دیکە هاووڵاتیی مەدەنین.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە