پەیامی کورد … لە باشووری کوردستان ١٩ کەسی دیکە بە هۆی پەتای کۆرۆنا گیانیان لە دەست دا
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌دات، له ٢٤ كاتژمێرى ڕابردوودا، له هه‌رێمى كوردستان ٤٠٩ كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ٢٧ی ئاب، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی ئامارى ٢٤ كاتژمێرى ڕابردووى كۆرۆناى بڵاو كرده‌وه، تێیدا باس له‌وه كراوه، له ٢٤ كاتژمێرى ڕابردوودا، له هه‌رێمى كوردستان ٤٠٩ كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون و ١٩ كه‌سیش به‌هۆى په‌تاكه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، له‌و ١٩ كه‌سه‌ى گیانیان له‌ده‌ست داوه، ١١ کەسیان له هه‌ولێر بوون، چوار كه‌سیشیان له سلێمانى بوون، چوار كه‌سه‌كه‌ى دیكه‌ش له دهۆك بوون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە