لێبوردنی نێودەوڵەتی: حەوت زیندانیی کوردی سوننە مەزهەب مەترسیی لەسێدارەدانیان لەسەرە

لێبوردنی نێودەوڵەتی: حەوت زیندانیی کوردی سوننە مەزهەب مەترسیی لەسێدارەدانیان لەسەرە

پەیامی کورد... لێبوردنی نێودەوڵەتی: حەوت زیندانیی کوردی سوننە مەزهەب مەترسیی لەسێدارەدانیان لەسەرە

ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢ی ئاداری ٢٠٢٢، "لێبوردنی نێودەوڵەتی" ڕایگەیاند، حەوت زیندانیی سوننە مەزهەبی کورد لە زیندانی "ڕەجایی شار"ی کەرەج مەترسیی لەسێدارەدانیان لەسەرە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی ئەو ڕێکخراوە مافی مرۆڤییە، "ئەنوەر خزری"، "ئەیووب کەریمی"، "داود عەبدوڵڵایی"، "فەرهاد سەلیمی"، "قاسم ئابستە"، "کامران شێخە" و "خوسرەو بشارەت" مانگی جۆزەردانی ١٣٩٧ی هەتاوی بە تۆمەتی "افساد فی الارض" لەلایەن دادگای ئینقلابی شاری تارانەوە بە ئیعدام مەحکووم کرابوون.

"لێبوردنی نێودەوڵەتی" دادگاییکردنی ئەو حەوت زیندانییە بە "ناڕەوا" دەزانێت و ڕایگەیاندووە کە بە زۆرەملێ دانپێدانان لەو زیندانییانە وەرگیراوە.

ئەو حەوت زیندانییە مەزهەبییە دوای دەسبەسەرکرانیان لەلایەن وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێرانەوە، تۆمەتی ئەندامبوون لە گرووپە سەلەفییەکانیان درایە پاڵ، بەڵام ئەوان ئەو تۆمەتەیان ڕەت کردووەتەوە.

ئەو حەوت زیندانییە لە ناوەڕاستی مانگی سەرماوەزی ١٣٨٨ی هەتاوی تا سەرەتای هەمان ساڵ لە پارێزگای ورمێ دەستبەسەر کرابوون.

ڕاپۆرتی لێبوردنی نێودەوڵەتی هەروەها ڕایدەگەیەنێت کە دادوەری دادگا مافی بەرگریکردنی یاسایی لەو حەوت زیندانییە ئەستاندووەتەوە. هەروەها داوای هەڵوەشانەوەی حوکمی لەسێدارەدان و بەڕێوەچوونی سەرلەنوێ دادگایەکی عادیلانە بۆ ئەو زیندانییانەی کردووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە