پەیامی کورد ... لە دژی بەرهەم ساڵح داوا دەکرێت سکاڵا لە دادگای فیدراڵی بەرز بکرێتەوە
لە دوای لێخۆشبوو‌ن لە بازرگانێکی مادەهۆشبەرەکان لە لایەن بەرهەم ساڵح سەرۆککۆماری عێراق ، پسپۆڕێكی ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پێشنیازی پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی یاسایی ده‌كات ، بۆ سکاڵاتۆمار کردن لە دادگای فیدراڵی عیراق لەمبارەوە .
دكتۆر زه‌ید عه‌بدۆلوه‌هاب ئه‌لئه‌عزه‌می، پسپۆڕی ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست “ئۆرسام” و هاوكات ئه‌ندامی ده‌سته‌ی زانستی ئه‌كادیمیای په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان لە تویتێکدا دەنووسێت : “پێشنیازی پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی یاسایی ده‌كه‌م، بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی سكاڵا بۆ دادگای فیدراڵ، بۆ ئه‌وه‌ی پێداچوونه‌وه بۆ بڕیاری ده‌ركردنی لێبووردنی سه‌رۆكایه‌تی له بازرگانێكی مادده هۆشبه‌ره‌كان و به‌رپرسه تێوهگراوهكان له‌و كه‌یسه بكه‌ن
لە کۆتایی تویتەکەشدا هاتووە “ئازادكردنی ئه‌و بازرگانه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان زیان به شكۆ و ره‌فتاری كاندیدان بۆ پۆسته باڵاكانی ده‌وڵه‌ت و ئه‌وانه ده‌گه‌ینێت، كه پاڵپشتی له‌و بڕیاره ده‌كه‌ن”.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە