پەیامی کورد ... لە ٢٠٢٠ دا لانیکەم ٢٥٠ هەزار هاووڵاتی پێكهاتەكان عێراقیان جێهێشتووە
بەگوێرەی ئامارێكی تۆڕی دادپەروەری بۆ پێكهاتەكان لە ساڵی ٢٠٢٠ بەهۆی خراپی دۆخی ئەمنی زیاتر لە ٢٥٠ هەزار هاووڵاتی پێكهاتەكان عێراقیان جێهێشتووە.
هۆگر چەتۆ سەرۆكی بۆردی تۆڕی دادپەروەری بۆ پێكهاتەكان عێراق، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: لە مساڵدا بەهۆی خراپی دۆخی ئەمنی لەناوخۆی عێراق ٣٠٠ هەزار ئاوارەی پێكهاتەكان هەن، زیاتر لە ٢٥٠ هەزار هاووڵاتی پێكهاتەكانیش عێراقیان جێهێشتووە.
هەر لە ئامارەكان ئەوەش خرایەڕوو: ١٣ حاڵەتی دژایەتی و داگیركردنی زەوی پێكهاتەكان تۆماركراوە، جێبەجێ نەكردنی ماددی ١٤٠یش كە حكومەتی نایەوێ جێبەجێی بكات كێشەی زۆری دروستكردووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە