پەیامی کورد... لە دەربەندیخان دوو کەس بە تۆمەتی بڕینەوەی دار دەستگیرکران
بەشی پۆلیسی دارستانی دەربەندیخان دوو کەسیان دەستگیر کرد کە لە سنووری گوندی زمناکۆ ژمارەیەک داربەڕووی گەورەیان بڕیبووەوە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان ئاشکرای کرد، لە سنووری گوندەکانی زمناکۆ و مۆردکە هەڵمەتێکی دەستگیرکردنیان بۆ ئەو کەسانە ئەنجام داوە کە دار دەبڕنەوە، توانیویانە دوو کەس دەستگیر بکەن بەهۆی بڕینەوەی ژمارەیەک داربەڕووی گەورە.
ئەو دوو کەسە ئێستا دەستبەسەرکراون و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە