لێدوانێک لە ووته‌بێژی حكومه‌تی هەرێمی کوردستانەوە‌

لێدوانێک لە ووته‌بێژی حكومه‌تی هەرێمی کوردستانەوە‌

پەیامی کورد   ...    ئێوارەی رۆژی هه‌ینی 2020/1/24 کاتژمێر 8:45 ، تەرمی پێنج لە قوربانیانی بەلەمی نوقومبووی  دەریای ئیجە بە ناوەکانی (رێبین عەباس محەمەد، رەوەند مستەفا، رێبین محەمەد، سیڤەر ستار و یوسف بابەکر) لەسەر ئەرکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەگاتەوە فڕۆکەخانە نێودەوڵەتی سلێمانی.

هێنانەوەی تەرمی قوربانیان لە سەر راسپاردەی رێزدار مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە کە لە کۆبوونەوەی هەفتەی رابردووی ئەنجوومەنی وەزیران وێڕای دەربڕینی هاوخەمی خۆی له‌گەڵ بنەماڵە و کەسوکاری قوربانییان، دەزگاکانی حکومەتیشی راسپارد، هەموو هاوکاری و ئاسانکارییەک بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ته‌رمی قوربانییان بۆ هه‌رێمی كوردستان بکەن.

جوتیار عادل
ووتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2020/1/23

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە