پەیامی کورد …. لە کفری چهند چهكدارێك تەقە لە دوو شوان دەکەن و هەڵدێن
فەرماندەی لیوای 144ی پێشمەرگە ڕایدهگهیهینێت،لە نێوان گوندی بەلگەو و دوراجی لە سنوری کفری ٣ چەکدار تەقە لە دوو شوانی خەلکی گوندهكه دەکەن و هەڵدێن.
ڕۆژی دوو شهممه 20 ی كانونی یهكهمی 2021 جەمال وارانی، فەرماندەی لیوای 144ی پێشمەرگە راگهیاند، کاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ئاگادارکراونەتەوە کە سێ چەکدار تەقەیان لە دوو شوانی خەڵکی گوندی دوراجی و بەلگە کردووە، شوانەکانیش چەکیان پێبووە و تەقەیان لە چەکدارەکان کردووە، دواتر چەکدارەکان هەڵاتوون.
ههروهها ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو ناوچەیەی کە سێ چەکدارەكه تەقەیان لێکردووە پێشتر ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی پێشمەرگەی تێدا ئەمجامدراوە و دوای روداوهكه هێزەکانی پێشمەرگە لەو ناوچەیە جێگیرکراون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە