پەیامی کورد … لە هەڵەبجە زیاتر لە ٤٠٠ میلیۆن دینار بۆ زیان لێکەوتوانی لافاوەکی هەولێر کۆ کرایەوە
ئەندامێكی كەمپینی "وەفایەك لە هەڵەبجەوە بۆ هەولێر" كە بۆ كۆكردنەوەی هاوكاری بۆ زیانلێكەوتووانی لافاوەكەی رۆژی هەینی رابردووی هەولێر بوو رایگەیاند، بڕی زیاتر لە 427 ملیۆن دیناریان كۆكردووەتەوە.
ئاری عەبدولەتیف سەرپەرشتیاری كەمپینی "وەفای هەڵەبجە بۆ هەولێر" رایگەیاندووە، دوای سێ رۆژ لە راگەیاندنی كەمپینەكە بڕی 427 ملیۆن و 250 هەزار دینار بۆ زیان لێكەوتوانی لافاوەكەی هەولێر كۆكردووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، دەیانەوێت سوپاسێكی گەرمی خەڵكی هەڵەبجە و هەورامان و شارەزور و ئەو كەسایەتی و دەزگا و لایەن و خێرمەندانە بكەن كە بونە هۆی سەركەوتنی كەمپینەكە.
ئەو ئەندامەكەی كەمپینەكە هێمای بۆ ئەوەش كردووە، بەوپەڕی ئیمان و ویژدان و ئاكارەوە بە ئامادەیی مامۆستایانی ئایینی و كەسایەتی و پارێزەران و زومی كامێرای رۆژنامەنوسان و میدیاكانەوە، كۆتاییان هێنا بە ژماردنی ئەو بڕە پارەیەی بەدەستیان گەشتووە لە هەر سێ سندوقی هەڵەبجە و خورماڵ و سیروان و بڕی ئەو هاوكارییانەشی بە رێگای وەسڵ لە كەسایەتی و مزگەوت و دامودەزگاكانەوە بەدەستیان گەشتوون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە