لە ئاهەنگێكی بوك گواستنەوە لە كەركوك 100 كەس ژەهراوی بوون

لە ئاهەنگێكی بوك گواستنەوە لە كەركوك 100 كەس ژەهراوی بوون

پەیامی کورد... لە ئاهەنگێكی بوك گواستنەوە لە كەركوك 100 كەس ژەهراوی بوون


لەسنووری پارێزگای كەركوك لە ئاهەنگێكدا نزیكەی (100) كەس تووشی ژەهراوی بوون هاتوون.

(سەباح نامیق) بەڕێوەبەری راگەیاندنی تەندروستی كەركوك بۆ سۆمەرییە نیوز رایگەیاندووە، لەئاهەنگێكی بووك گواستنەوە لە قەزای حەویجەی باشووری شارەكە خواردن ئامادەكراوە، دواتر (100) كەس ژەهراوی بوون و بەپەلە رەوانەی نەخۆشخانەكان كراون.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو (100) كەسەی ژەهراوی بوون (50) كەسیان چارەسەریان وەرگرتووەو نەخۆشخانەكانیان جێهێشتووە، بەڵام نیوەكەی تریان ماونەتەوە.

ژەهراوی بوونەكەی قەزای حەویجە دوای ئەوە دێت كە لە ئاهەنگێكی بوك گواستنەوە لە قەزای حەمدانییەی سنووری شاری موسڵ ڕووداوێكی ئاگر كەوتنەوە ڕویداو بەهۆیەوە سەدان كەس بوونە قوربانی و حكومەتیش سێ‌ رۆژ پرسەی گشتی لە وڵات راگەیاند.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە