لە هەولێر ١٣ بەنزینخانە بەهۆی خراپی کوالێتیی بەنزینەوە سزادران

لە هەولێر ١٣ بەنزینخانە بەهۆی خراپی کوالێتیی بەنزینەوە سزادران

پەیامی کورد... لە هەولێر ١٣ بەنزینخانە بەهۆی خراپی کوالێتیی بەنزینەوە سزادران

پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیەنێت، لە سەرەتای مانگی شەشی ئەمساڵەوە تاوەکوو ڕۆژی ١٨ی ئەم مانگە ١٣ بەنزینخانە لەلایەن لیژنەکانی پشکنین و چاودێریکردنی بەنزینخانەکانەوە لە پارێزگای هەولێر سزا دراون.

پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، لەم هەفتەیەدا لیژنەکانی پشکنین و چاودێریکردنی بەنزینخانەکان، پشکنینیان بۆ ٥٥ وێستگە کردووە و ١٣ بەنزینخانە بەهۆی دەستکاریکردنی کوالێتیی بەنزین و خراپی ئەو بەنزینەی دەیفرۆشن، سزادراون و ڕێکاری یاساییش بەرامبەر خاوەنەکانیان گیراوەتە بەر.

باس لەوەش کراوە، لیژنەی پشکنین و چاودێریکردنی بەنزینخانەکان بەردەوام دەبێت لە گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی پێویست بەرامبەر هەر کەس و خاوەن بەنزینخانەیەک، کە بەنزینی خراپ بفرۆشێتە هاووڵاتییان و دەستکاری کوالێتییەکەی بکات.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە