لە هەولێر خێزانێک بە هەموو ئەندامانیەەوە دەکوژرێن

لە هەولێر خێزانێک بە هەموو ئەندامانیەەوە دەکوژرێن

پەیامی کورد    ...    لە هەولێر خێزانێک بە هەموو ئەندامانیەەوە دەکوژرێن .

لەگوندێكی سنووری پارێزگای هەولێر خێزانێكی پێنج كەسی كە خەڵكی رۆژئاوای كوردستان بوون كوژران.
بەپێی زانیاریەكان لە گوندی پیرڕەشی سەر بە شاری هەولێر 5 ئەندامی خێزانێك كە ئاوارەی رۆژئاوای كوردستانن لە ماڵەكەی خۆیاندا كوژراون.
خێزانەكە لە ژن و مێردێك ز دوو كچ و كوڕێك پێكدێن و بەوتەی شایەتحاڵەكان و ئەو كەسانەی تەرمەكانیان بینیوە بە بەرد كوژراون.
تەرمی ئەندامانی ئەو خێزانە رەوانەی پزیشكی دادوەری كراوە و لێكۆڵینەوە لەو ڕووداوە دەستیپێكردووە و لە زانیارییەکان هەروەها هاتووە ئەم پیاوە سوورییە هەستاوە بە کڕینی ماڵیک لەو ناوچەیە و دواتر کۆڕی خاوەن خانووەکە بە بیانووی ئەوەی کە باوکی لەمبارەوە پرسی بەو نەکردووە لەگەل چەند هاوڕییەکی دەچنە بەردەرکی ماڵەکەو لە کاتی دیتنی پیاوی ماڵەکە بێ هیچ ڕوونکردنەوەیەەک دەکوژرێت و دواتر ژن ماڵەکە دەکوژن و دەچنە ژوورەوەی ماڵەکە و منداڵەکانیش دەکوژن . تا ئەم دوو کەس لە تاوانبارانی ئەم ڕووداوە دەست بە سەر کراون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە