لە هەولێر کەسێک ٢٦ ملیۆن دۆلار لە خەڵک دەدزێت و دەستگیر دەکرێت

لە هەولێر کەسێک ٢٦ ملیۆن دۆلار لە خەڵک دەدزێت و دەستگیر دەکرێت

 پەیامی کورد... لە هەولێر کەسێک ٢٦ ملیۆن دۆلار لە خەڵک دەدزێت و دەستگیر دەکرێت

هۆگر عەزیز وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ئاشکرای کرد، کەسێکیان دەستگیر کردووە کە لە ڕێگەی کۆمپانیایەکی وەهمییەوە ٢٦ ملیۆن دۆلاری لە هاووڵاتییان وەرگرتووە.

هۆگر عەزیز لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی، تۆمەتبارێک دەستگیر کراوە کە لە ڕێگەی کۆمپانیایەک بەناوی "ئەستێرەی گەل بۆ بەڵێندەرایەتی و بازرگانی" لە گەڕەکی برایەتی کە کۆمپانیایەکی وەهمی بووە، پارەی لە خەڵک وەرگرتووە و دواتر قازانجی پێداون.

هێمای بۆ ئەوەش کردووە، ئەو کارەشی بۆ ڕاکێشانی خەڵک بووە بەلای خۆیدا، بەهۆی ئەوەشەوە خەڵکێکی زۆر پارەیان داوەتێ و زیاتر لە ٢٦ ملیۆن دۆلاری لێیان وەرگرتووە، ئەو کەسە زیاتر لە ١٨ داوای یاسایی لەسەر تۆمار کراوە و لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر کراوە.

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ئەوەشی نەشاردەوە، هەمان کەس پێشتر و لە ساڵی ٢٠١٢ تاوانی هاوشێوەی لە دهۆک ئەنجامداوە و دواتر چووەتە هەولێر و لەوێش هەمان کاری دووبارە کردووەتەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە