پەیامی کورد ... لە هەرێمی کوردستان ٥٤٩ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کرا
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٥٤٥ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و ٣١٢ چاکبوونەوە و ١٩ گیان لە دەستدان تۆمارکراوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٩ی ئەیلوول، وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٥٤٥ حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، کە ١٩٣ حاڵەت لە هەولێر، ٩٩ حاڵەت لە سلێمانی، ٢١١حاڵەت لە دهۆک، ١٩حاڵەت لە گەرمیان و٢٣ حاڵەت لە هەڵەبجە بووە.
هەروەها، ٣١٢ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە و ١٩حاڵەتی گیان لە دەستدان بە نەخۆشییەکە تۆمارکراوە، کە چوار حاڵەت لە هەولێر، هەشت حاڵەت لە سلێمانی و حەوت حاڵەت لە دهۆک تۆمار کراوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە