لە هەرێمی کوردستان هەزار و ٣٢ حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کرا

لە هەرێمی کوردستان هەزار و ٣٢ حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کرا

پەیامی کورد ... لە هەرێمی کوردستان هەزار و ٣٢ حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کرا

 

وەزارەتی تەندروستیی کوردستان هەرێم رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٣٢ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە.

 

ئەمڕۆ دووشەممە ١٩ی تەشرینی یەکەم، وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٣٢ حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، کە ٣٢٦ حاڵەت لە هەولێر، ٢٤٣ حاڵەت لە سلێمانی، ٢٨ حاڵەت لە گەرمیان، ٢٩ حاڵەت لە هەڵەبجە و ٤٠٦ حاڵەت لە دهۆک بووە.

 

هەروەها، ٢٤٩ تووشبووی نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە، بە جۆرێک ١١٤ حاڵەت  لە هەولێر، ١٥ حاڵەت  لە سلێمانی، ٢٩ حاڵەت لە گەرمیان، ٢٦ حاڵەت  لە هەڵەبجە و ٦٩ حاڵەت لە دهۆک بووە.

 

بە پێی ڕاگەیەندراوەکە، ٢٦ حاڵەتی گیان لەدەستدان بە نەخۆشییەکە تۆمارکراوە، بەجۆرێک کە ١٠ حاڵەت لە سلێمانی، چوار حاڵەت لە دهۆک، شەش حاڵەت لە هەولێر، سێ حاڵەت لە هەڵەبجە و سێ حاڵەت لە ڕاپەڕین تۆمار کراوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە