لەهێرشێكی ئیسرائیل دا بۆ سەر سوریا 8 سەرباز كوژران

لەهێرشێكی ئیسرائیل دا بۆ سەر سوریا 8 سەرباز كوژران

 

پەیامی کورد... لەهێرشێكی ئیسرائیل دا بۆ سەر سوریا 8 سەرباز كوژران

ئاژانسی هەواڵی سانای سەر بەرژێمی سوریا، رایگەیاند: لەهێرشێكی ئاسمانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر چەند خاڵێك لە ریفی دەرعا لەباشوری سوریا، ژمارەیەك قوربانی لێكەوتووتەوە.

ئاژانسی سانا رایگەیاندوە: سەر لەبەیانی ئەمرۆ سوپای ئیسرائیل هێرشێكی ئاسمانی بۆ سەر چەند خاڵێك لەشاری دەرعا ئەنجامیداوە و، بەهۆیەوە ، 8 سەرباز كوژران و 7ی دیكەش بریندارن و، زیانێكی ماددی زۆریشی لێكەوتووتەوە.

سوپای ئیسراعیل، بەیانی ئەمرۆ رایگەیاندوە: هێرشێكیان بۆ سەر ژێرخانی سەربازی سوریا ئەنجامداوە، چونكە لە چەند ناوچەیەكی سوریا هێرش لە دژی ئیسرائیل ئەنجامدراوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە