لە هەشت مانگدا زیاتر لە ٤٠ منداڵ لە کوردستان خۆیان کوشتووە

لە هەشت مانگدا زیاتر لە ٤٠ منداڵ لە کوردستان خۆیان کوشتووە

پەیامی کورد... لە هەشت مانگدا زیاتر لە ٤٠ منداڵ لە کوردستان خۆیان کوشتووە

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی "هەنگاو" بە بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێک ڕایگەیاند، تەنیا لەماوەی هەشت مانگی ڕابردوودا زیاتر لە ٤٠ منداڵ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان خۆیان کوشتووە.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، لە سەرەتا ساڵی ٢٠٢٢ـەوە بۆ ئێستا لانیکەم ١٣٠ کوڕ و پیاو لە ڕۆژهەڵات خۆیان کوشتووە کە تەمەنی ٣١٪ لەوان واتە ٤٠ کەسیان کەمتر بووە لە ١٨ ساڵ.

لەو ڕاپۆرتەدا "ناکۆکیی خێزانی، هەژاری و کێشە کۆمەڵایەتییەکان" بە چەند هۆکاری سەرەکی هەڵکشانی ڕێژەی خۆکوشتن لە کوردستان دانراوە.

هەنگاو هەروەها پشتڕاستی کردۆتەوە کە لە زۆربەی ئەو حاڵەتانەدا خۆکوشتن لەڕێگەی خۆهەڵواسینەوە ئەنجام دراوە.

لە بەشێکی دیکەی ئەو ڕاپۆرتەدا هاتووە، کۆماری ئیسلامی ئەوەندەی ئازادیە سیاسی و مەدەنییەکان پێشێل کردووە کە هیچ دەرفەتێکی بۆ جەخت کردنەوە لەسەر مافە ئابووری، کۆمەڵایەتی و کولتورییەکانی هاوڵاتیان نەهێشتۆتەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە