پەیامی کورد... لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەر ٥٧٠ پارچە شوێنەواری مێژووییدا گیرا
میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەووە، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەر ٥٧٠ پارچە شوێنەوار و لیرەی مێژووییدا گیراوە، کە ویستوویانە لە ژێر ناوی کەلوپەلی نێو ماڵ بیگوازنەوە بۆ تورکیا و لەوێشەوە بۆ کەنەدا.
ئەمڕۆ شەممە ١٩ی شوباتی ٢٠٢٢، بە پێی هەواڵێکی میدیاکانی ئێران، لە گومرگی بازرگانی شاری ماکۆ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ٥٧٠ جۆر پارچە شوێنەوار و لیرەی مێژوویی دەستیان بەسەردا گیراوە، کە قاچاخچییانی شوێنەوار لە هەوڵدا بوون لە ژێر ناوی کەلوپەلی نێو ماڵ بیگوازنەوە بۆ تورکیا و لەوێشەوە بۆ کەنەدا.
ئاماژە بۆ ئەوەکراوە، ''ئەو پارچە شوێنەوارانە پێکهاتوون لە ١٨ پارچە کەلوپەلی برۆنزی و ٣٢٢ پارچە لیرەی مێژوویی زیوو.''
هاوکات، ''٨٧ پارچە لیرەی مسی تێدا بووە، لەگەڵ کتێب و کەلوپەلی مێژوویی نێوماڵ، کە مێژووی بەشێکیان بۆ سێ هەزار ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە.''
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە