پەیامی کورد … لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ٢٣ کەس دەستبەسەر کراون
بە گوێرەی ڕاپۆرتێک کە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی هەنگاو بڵاوی کردووەتەوە، لە ماوەی مارسی ٢٠٢١ دا، لانیکەم ۲۳ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و هەروەها بەشداری لە ڕێوڕەسمەکانی تایبەت بە نەورۆز دەستبەسەر کراون.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ٨ کەس بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و پەیوەندی لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەت و ١٥ کەسیش بە هۆی بەشداری کردن لە ڕێوڕەسمەکانی تایبەت بە نەورۆز دەستبەسەر کراون.
زیاترین هاووڵاتی لە پارێزگاکانی ئورمیە و سنە دەستبەسەر کراون کە هەر کامەیان ١١ حاڵەت بووە. هەروەها دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەک لە پارێزگای کرماشان تۆمار کراوە.
یەکێک لەو کەسانەی کە مانگی ڕابردوو دەستبەسەر کراوە منداڵێکی تەمەن ١٥ ساڵی خەڵکی مەهاباد بووە.
هەروەها، سێ کەس لەوانە بەمەبەستی تێپەڕاندنی سزای بەندکرانەکەیان دەستبەسەر کراون کە دوای دەستبەسەر کران بۆ بەندیخانەکانی نەغەدە گوازراونەتەوە.

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە