لە ڕۆژهەڵات سێ کچی ژێر ١٨ ساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون

لە ڕۆژهەڵات سێ کچی ژێر ١٨ ساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون

پەیامی کورد … لە ڕۆژهەڵات سێ کچی ژێر ١٨ ساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا سێ کچی مێرمنداڵ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی جوانڕۆ دەستبەسەر کراون کە یەکێکیان دوای دەستبەسەر کرانی هەوڵی خۆکوشتنی داوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی ئابی ٢٠٢١، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای جوانڕۆ سەر بە پارێزگای کرماشان سێ کچی مێرمنداڵیان بە ناوەکانی تارا ئەحمەدی ١٦ ساڵە، سونیا کەریمی ١٤ ساڵە و پەریا فەتحی ١٤ ساڵەیان بە شێوەیەکی نایاسایی دەستبەسەر کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا ئەم سێ کچەیان ڕۆژێک دوای دەستبەسەر کران ئازاد کردووە.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی کە، تارا ئەحمەدی ١٦ ساڵە هەر ئەو ڕۆژەی کە ئازاد کراوە لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە هەوڵی خۆکوشتنی داوە.

سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایانگەیاندووە کە باری تەندروستی تارا ئەحمەدی ناجێگیرە و ئێستا لە بەشی ICU لە نەخۆشخانەی “محەمەد ڕەسووڵ ئەڵڵای جوانڕۆ لەژێر چاوەدێریدایە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە