پەیامی کورد ... یەکێک لە هەڵاتووانی بەندیخانەکەی سەقز دوای دەستبەسەرکرانەوەی حوكمی له سێداره‌دانی له به‌ندیخانه‌ی سه‌قز جێبه‌جێكرا.
بە پێی زانیارییەکان به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ (شه‌ممه) حوكمی له سێداره‌دانی "مسته‌فا سه‌لیمی" به‌ندكراوی سیاسی كورد له به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندیی شاری سه‌قز جێبه‌جێكراوه.
ئه‌و به‌ندكراوه له ٢٧ی مانگی پێشودا له كاتی راپه‌ڕین له به‌ندیخانه‌ی شاری سه‌قز له‌گه‌ڵ زیاتر له ٧٠ به‌ندكراوی دیكه هه‌ڵاتبو و دواتر له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركرابو.
پێشتر مسته‌فا سه‌لیمی به تۆمه‌تی هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر بنکە و بارەگای ئیرانشای سه‌قز و كوژرانی ئه‌ندامێكی سوپای پاسداران له شاری نه‌هاوه‌ند سه‌ربه پارێزگای هه‌مه‌دان ده‌ستبه‌سه‌ركرابوو
مسته‌فا سه‌لیمی ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك پێشمەرگه‌ی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران بوه و دوای جیابونه‌ی له‌و حزبه گه‌ڕاوه‌ته‌وه شاری سه‌قز.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە