لاهوور جەنگی بڕیارێکی سەیر دەدات لە هەولێر

لاهوور جەنگی بڕیارێکی سەیر دەدات لە هەولێر

پەیامی کورد    ...   لاهوور جەنگی بڕیارێکی سەیر دەدات لە هەولێر

ئەمڕۆ لە وتارێكدا لە كاتی كردنەوەی قوتابخانەیەكی بنەڕەتی لە شاری هەولێر، لاهوور شێخ جەنگی رایگەیاند، هاوسەرۆكایەتی و بەشێك لە مەكتەبی سیاسی و چەند مەكتەبێك دەبەینەوە هەولێر.

لاهور شێخ جەنگی رایگەیاند، یەكێتی حزبێكی گەورەیە و چەندین كەس حەز دەكەن لەگەڵی كۆببنەوە، ناكرێت ئێمە لە سلێمانی دانیشین، بۆیە بڕیارمانداوە لە چوارچێوەی یەكیتی نوێدا، هاوسەرۆكایەتی و بەشێك لە مەكتەبی سیاسی و چەند مەكتەبێك دەبەینەوە هەولێر.

ووتیشی، هەولێر بەلای ئێمەوە گرنگی تایبەتی خۆی هەیە، نوێنەرایەتی ووڵاتان لێرەن، ناكرێت ئەوان بۆ كۆبوونەوە بێنە سلێمانی، ئێمە دێینەوە هەولێر و لێرەوە حزبەكەمان فراوان دەكەینەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، بڕیاریانداوە كە نەخۆشخانەیەكی شۆڕش بۆ كەسوكاری شەهیدان لە هەولێر بكەنەوە هاوشێوەی نەخۆشخانەی شۆڕشی سلێمانی، دەبێت لێرە خزمەتی نەخۆشانی كەسوكاری شەهیدان بكرێت، ئەوان كاتێك نەخۆشدەكەون، یان دەبێت لە دەرەوە و لە نەخۆشخانە تایبەتەكان پارەیەكی زۆر خەرجبكەن، یان دەبێت بێنە سلێمانی، ئێمە لێرە ئەو كەموكوڕییە پڕدەكەینەوە و پارەشمان بۆ تەرخانكردوە، دوای تەواوبونی ئەم قوتابخانەیە هەر لەم سنورە نەخۆشخانەكە دروستدەكەین.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە