به‌پێی زانیارییه‌كان، لاهوور شێخ جه‌نگی به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حه‌شدی شه‌عبی رێككه‌وتوون بۆ كپكردنه‌وه‌ی هه‌ر جۆره جموجۆڵ و ڕاپه‌ڕینێكی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی كوردستان له شاری كه‌ركووك به ناردنی هێزه‌كانی دژه‌تیرۆر بۆ شاره‌كه كپ بكاته‌وه‌و رێگه نه‌دات كورد له شاره‌كه له‌دژی زوڵم و زۆرداری حه‌شد و سوپای عێراق رابپه‌ڕن.
به‌پێی زانیارییه‌كانمان، پاش رێككه‌وتنی نهێنی له‌گه‌ڵ حه‌شدی شه‌عبی بۆ چوونه ناوه‌وه‌ی هێزه‌كانی دژه‌تیرۆری یه‌كێتی بۆ شاری كه‌ركووك ئه‌مڕۆ لاھور جەنگی هێزه‌که‌ی خۆی بردوەته که‌رکووک، بۆ زانیاری و ھاوکاریی حەشدی شیعه، بۆ ئەگەری ڕوودانی ڕاپەڕینی کورد لە نەورۆزدا لە کەرکووک، پێكه‌وه به‌زه‌بری هێز سەرکوتیان بکەن.
به‌پێی زانیارییه‌كان چه‌ند ڕۆژێكه لاهوور له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامدایه بۆ ئه‌وه‌ی هێزێكی بچووكی دژه‌تیرۆر داخلی كه‌ركوك ببن تاوه‌كو به‌هاوبه‌شی رێگر بن له دروستبوونی راپه‌ڕین و خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری له‌شاره‌كه و بۆ ئه‌وه‌ش لاهوور له (قاسم ئه‌عره‌جی) پاڕاوه‌ته‌وه تاکو رێگه‌ی پێبده‌ن نه‌ورۆز بچێته که‌رکووک و که‌مێک ئابڕوی خیانه‌ته‌که‌ی چاک بکاته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان له‌و په‌یوه‌ندییه به‌رده‌وامانه‌دا لاهوور به‌چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی حه‌شدی شه‌عبی گوتووه: رێگه‌م بده‌ن بێمه که‌رکووک تاکو رێگهنهدهین کورده‌کان کێشه دروست بکه‌ن و پەرتەوازەیان بکه‌ین.
لاهوور دڵنیایی به حه‌شدی شه‌عبی داوه‌و ڕایگه‌یاندووه: بۆ حکومه‌تی عێراقیش باش ده‌بێت که به دونیا بڵێت ئه‌وه‌تا کورد به ئازادی ڕاهێنانی خۆی ده‌کات و جه‌ژنی نه‌ورۆز ده‌کاته‌وه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە