پەیامی کورد … لە قامیشلۆ ئاگربەست ڕاگەیەندرا
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر بڵاویكرده‌وه: به گه‌ره‌نتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات و روسیا، له‌سه‌ر راگه‌یاندنی ئاگربه‌ستێكی مرۆیی بۆ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخی قامشلۆ رێككه‌وتون.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆسه‌ر له راگه‌یێندراوێكدا ئاشكرایكردوه: ئاگربه‌ست له قامشلۆ راگه‌یه‌ندراوه و ئاگربه‌سته‌كه له كاژێر ٧ی ئێواره هه‌ینییه‌وه كه‌وتوه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و تاوه‌كو كاژێر ١٠ی سه‌رله‌به‌یانی رۆژی شه‌ممه ٢١ی نیسان به‌رده‌وام ده‌بێت.
باس له‌وه‌شكراوه: پلانه‌كه به‌و جۆره‌یه تاوه‌كو كاژێر ١٠ی سه‌رله‌به‌یانی رۆژی ٢٤ی مانگ له‌سه‌ر به‌نده‌كانی ئاگربه‌سته‌كه رێكبكه‌وین.
له‌ماوه‌ی ڕابردودا چه‌ند جارێك پێكدادان له‌نێوان هێزه‌كانی ئاسایشی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر و هێزه‌كانی به‌رگری نیشتیمانی له شاری قامشلۆ رویانداوه و به‌هۆیه‌وه چه‌ندین كه‌س كوژراون و بریندار بون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە