لە خورماتوو هێزی پێشمەرگە و هاوپەیمانان ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان ئەنجام دا

لە خورماتوو هێزی پێشمەرگە و هاوپەیمانان ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان ئەنجام دا

پەیامی کورد … لە خورماتوو هێزی پێشمەرگە و هاوپەیمانان ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان ئەنجام دا

 

لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشدا هێزەکانی پێشمەرگە و هاوپەیمانان لە نزیک خورماتوو، گورزێکی کوشندەیان لە داعش دا و ژمارەیەک چەکداری داعش کوژران.

 

لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی هێزەکانی پێشمەرگە و هاوپەیمانان بۆ سەر چەند حەشارگەیەکی داعش، لە نزیک گوندی داودە-ی سەر بە قەزای خورماتوو ٨ چەکداری داعش کوژران و دوو ئۆتۆمبێل و دوو ماتۆڕسکیلیش سووتاون.

 

بەگوێرەی زانیارییەکان، لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، فڕۆکە و هێلیکۆپتەری جەنگیش بەکارهێنراوە.

 

ئەم ئۆپەراسیۆنە دوای ئەوە دێت، ماوەیەکە چەکدارانی داعش لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دەستیان بە جموجۆڵ کردووەتەوە و چەند جارێکیش پەلاماری سەنگەرەکانی پێشمەرگەیان داوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە