١٦ پێگەی پارتی کرێکارانی کوردستان " PKK " لە لایەن سوپای تورکیاوە لە باشووری کوردستان بۆردوومان دەکرێن.
بەپێی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی ئەرکانی گشتیی سوپای تورکیا، دوێنێ ئێوارە ٥ی حوزەیرانی ٢٠١٨، فڕۆکەکانی سوپای تورکیا ١٦ پێگەی پەکەکەیان لە باشووری کوردستان بۆردوومانکردووە.
وەک لە ڕاگەیێندراوەکەدا ئاماژەی پێدراوە، پێگەکان لە خواکورک، گارا، مەتین، زاب، قەندیل، ئاڤاشین و باسیان بۆردوومانکراون.
سەرۆکایەتیی ئەرکانی گشتیی تورکیا ڕاشیگەیاندووە کە بەھۆی بۆردوومانەکەوە ٦ گەریلای پەکەکە گیانیان لەدەستداوە.
تاوەکو ئێستا پەکەکە ھیچ ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی بۆردوومانەکە و زیانەکانی بڵاونەکردووەتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە