پەیامی کورد … لەیلا گۆڤەن سزای ٥ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا
په‌رله‌مانتارێكى پێشووى هه‌ده‌په، له‌لایه‌ن دادگاوه به‌تۆمه‌تى پشتیوانیكردنى په‌كه‌كه به‌پێنج ساڵ زیندانى سزا درا.
له‌یلا گوڤه‌ن، په‌رله‌مانتارى پێشووى پارتى دیمو‌كراتى گه‌لان هه‌ده‌په، به‌تۆمه‌تی "پڕوپاگه‌نده كردن بۆ په‌كه‌كه " به‌پێنج ساڵ زیندانی سزا درا.
گوڤه‌ن، تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی درابووه پاڵ كه له ١٣ی شوباتی ٢٠٢٠دا وله‌میانه‌ی به‌شداری كردنی له‌پڕۆگرامێكدا له‌شاری هه‌كاری، بانگه‌شه‌ی بۆ په‌كه‌كه كردووه وهه‌ر به‌م تۆمه‌ته‌ش درایه دادگا.
ناوبراو، له‌كۆتا دانیشتنی دادگاییه‌كه‌یدا له‌زیندانه‌وه به‌شێوه‌ی ئۆنلاین به‌شداری دانیشتنه‌كه‌ی كرد وداوای كرد ئازاد بكرێت.
له‌كۆتاییدا دادگا بڕیاری له‌سه‌ر كه‌یسه‌كه‌ی گوڤه‌ن دا وسزای پێنج ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە