لە کەلار گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 20 ساڵان به هۆی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ده‌درێته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و ده‌كوژرێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان له ڕاگه‌یێنراوێكدا ڕایگه‌یاند: ئێواره‌ی پێنج شه‌مه له‌گوندی مله‌سوره سه‌ربه ناحییه‌ی ڕزگاریه‌وه گه‌نجێك به‌ناوی ( س ، ا ، ڕ ) له‌دایكبووی 1998 بە فیشه‌ك كوژرابوو هێنرایه به‌شی فریاكه‌وتنی شه‌هید هه‌ژار له‌كه‌لار به‌وته‌ی كه‌سوكاری له‌گه‌ڵ دراوسێیه‌كیان كێشه‌یان هه‌بووه و ئێواره‌ی دوێنێ به‌چه‌كی كڵاشینكۆف ته‌قه‌یان لهناوبراوكردووه و كوشتوویانه.
هەروەها لە ڕاگەیێنراوەکەدا هاتووە: پۆلیسی ناحییه‌ی ڕزگاری له‌سه‌رچۆنێتی ڕووداوه‌كه ده‌ستی بهلێكۆڵینهوهكردووه و هه‌رله‌سه‌ر ئه‌م ڕووداوه دادوه‌ر به‌پێی ماده‌ی 406 بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ 5 تۆمه‌تبار ده‌ركردووه. ده‌شڵێت: بنكه‌ی پۆلیسی ناحییه‌ی ڕزگاری و ئاسایشی ڕزگاری له‌گه‌ڵ بنكه‌ی پۆلیسی ناحییه‌ی سه‌رقه‌ڵا توانیان سێ لهوتۆمهتبارانهیان ده‌ستگیربكه‌ن .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە