لە ئامەد سەدان هەزار کەس نەورۆز پیرۆز دەکەن

لە ئامەد سەدان هەزار کەس نەورۆز پیرۆز دەکەن

لە ئامەد-ی باكوری كوردستان سەدان هەزار هاوڵاتی ڕوویان لە پاركی نەورۆزی شارەكە كردووە بۆ ئەوەی نەورۆز پیرۆز بكەن و ئاهەنگ بگێڕن.

لە چواردەوری گۆڕەپانەكە بە زمانی كوردی و زمانەكانی دیكە نووسراوە " نەورۆز پیرۆز بێت"، هەروەها  پۆستەرەكانی بە درووشمی " دەستبەسەر ئیرادەی گەلاندا ناگیردرێت " و" فاشیزم تێكدەشكێت، گەل سەردەكەوێت " بەرزكراوەتەوە.
مەراسیمەكە كاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دەستپێكرد، لە سەرەتادا ژنان و خوێندكاران چوونەتە گۆڕەپانی نەورۆز و بەدروشمی "بژی سەرۆك ئاپۆ" جۆش و خرۆشیان خستووەتە ناو ئامادە بووانەوە.
بڕیارە ژمارەیەكی لە سیاسەتمەداران و ئەندامانی پارت و لایەنە سیاسییەكان و هونەرمەندان بەشداری مەراسیمەكە بكەن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە