لە مانگی ئابی ئەمساڵدا ٤٤ هاووڵاتیی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەر کراون

لە مانگی ئابی ئەمساڵدا ٤٤ هاووڵاتیی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەر کراون

پەیامی کورد … لە مانگی ئابی ئەمساڵدا ٤٤ هاووڵاتیی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەر کراون

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ئابی ٢٠٢١ دا، لانیکەم ٤٤ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و هەروەها بەشداری لە ڕێوڕەسمەکانی تایبەت بە نەورۆز  و چالاکی مەزهەبی دەستبەسەر کراون.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ٣٦ کەس بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و پەیوەندی لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەت و ٧ هاووڵاتی بە تۆمەتی چالاکی مەدەنی دەستبەسەر کراون.

زیاترین هاووڵاتی لە پارێزگاکانی ئورمیە دەستەبەسەر کراون کە ٢٦ حاڵەت بووە. هەروەها دەستبەسەر کرانی ١٢ هاووڵاتی لە پارێزگای سنە، ٤ هاووڵاتی لە پارێزگای کرماشان و و هاووڵاتییەک لە پارێزگای ئیلام تۆمار کراوە.

لە مانگی ڕابردوودا پێنج چالاکی ژن و سێ مێرمنداڵ و پارێزەرێک دەستبەسەر کراون. چوار کەسیش بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزای بەندکرانەکەیان دەستبەسەر کراون.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە