پەیامی کورد... لە ماوەی یەک ساڵدا، ٥٨هاووڵاتی کورد لە سێدارە دراون
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایدەگەیەنێت، لە ١٢ مانگی ڕابردوودا لانی کەم ٥٨ هاووڵاتی کورد لە سێدارە دراون.
لەمبارەیەوە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە ئامارێکدا ئاشکرای کردووە: لە ماوەی ١٢ مانگی ڕابردوودا، لانی کەم ٥٨ هاووڵاتی کورد لە سێدارە دراون و زیاتر لە ٥٠٠ هاووڵاتیش دەستبەسەر کراون کە ٨٩ کەسیان سزای سێدارە، بەندکران و لێدانی قامچییان بەسەردا سەپاوە.
ئاماژە بەوەش کراوە کە لەو ماوەیەدا ٢٣٨ کۆڵبەر و کاسبکار و ٣١ هاووڵاتی مەدەنی کوژراون و بریندار بوون و ٥٠ هاووڵاتیش بەهۆی تەقینەوەی مینەوە بوونەتە قوربانی و ١٧ بەندکراویش لە بەندیخانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گیانیان لەدەستداوە.
ئەوەش هاتووە: ٨١ کرێکار بەهۆی ڕووداوی کار گیانیان لەدەستداوە و ٤٦٠ کرێکاریش لەسەر کارەکانی خۆیان دەرکراون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە