لەم کاتەوە هاتووچۆی گەشتیاری سنووردار له‌گه‌ڵ ئێران دەست پێ دەکاتەوە

لەم کاتەوە هاتووچۆی گەشتیاری سنووردار له‌گه‌ڵ ئێران دەست پێ دەکاتەوە

پەیامی کورد     ...    لەم کاتەوە هاتووچۆی گەشتیاری سنووردار له‌گه‌ڵ ئێران دەست پێ دەکاتەوە

ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان ڕایدەگەیەنێت، به ‌بڕیارى كۆمارى ئیسلامی ئێران سبەینێ هاتووچۆی گەشتیاری له‌نێوان هه‌رێمى كوردستان و ئێران دەست پێ دەکاتەوە.

ڕاگه‌یاندنى کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگەیاندووە: "دوای ئەوەی بەهۆی مەترسی بڵاوبوونەوە و تەشەنەسەندنی ڤیرووسی کۆرۆنای گۆڕاو، کۆماری ئیسلامی ئێران لە ٢٠٢١/٢/٢٠ دەروازە سنوورییەکانی لەگەڵ عێراق بە ڕووی گەشتیاراندا داخست، بە بڕیاری ئەو ووڵاتە سبەینێ هاتووچۆی گەشتیاری دەست پێ دەکاتەوە."

ڕاگه‌ێندراوه‌كه‌ی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان ده‌شڵێت: "بەپێی بڕیارەکەی کۆماری ئیسلامی ئێران، سنووردارکردنی هاتووچۆی گەشتیاری لە سنوورە هاوبەشەکانی ئێران لەگەڵ عێراق تا 20-4-2021 بە داخراوی دەمێنێتەوە، بەڵام ئەو کەسانەی (مووڵەتی ئیقامەی کارپێکراو، ڤیزای خوێندن، ڤیزای نەخۆشی و وەبەرهێنان و بازرگانی، ڤیزای کار و مۆری چوونەدرەوە و پۆلیسی کۆچبەران و پاسپۆرتیان هەیە)، دەتوانن بچنە مەرزەکان و گەشتی ئێران بکەن."

له ‌كۆتاییدا ڕاگه‌یاندنى ده‌روازه‌كه‌ دەڵێت: "ئەو کەسانەی ئەو مەرجانە دەیانگرێتەوە، دەتوانن لە سبەینێ دووشەمە 12-4-2021 ـەوه لە ڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە گەشت بۆ ووڵاتی ئێران بکەن."

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە