لیژنەی باڵای بەجینۆساید ناساندنی تاوانەكانی داعش پێشوازی لەبڕیارەكەی ئەڵمانیا دەكات

لیژنەی باڵای بەجینۆساید ناساندنی تاوانەكانی داعش پێشوازی لەبڕیارەكەی ئەڵمانیا دەكات

پەیامی کورد... لیژنەی باڵای بەجینۆساید ناساندنی تاوانەكانی داعش پێشوازی لەبڕیارەكەی ئەڵمانیا دەكات

لیژنەی باڵای بە جینۆساید ناساندنی تاوانەكانی داعش لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان بە ئامادەبونی ئەندامانی لیژنەكە كۆبونەوەی خۆی ئەنجامدا.

لە راگەیەنراوێكدا لەبارەی ناوەڕۆكی كۆبونەوەكەوە بڵاوكراوەتەوە، لیژنەكە پشتگیری لە بڕیاری پەرلەمانی ئەڵمانیا كردوە لەبارەی بە جینۆساید ناساندنی تاوانەكانی رێكخراوی داعش بەرامبەر بە كوردانی ئێزدی.

هەر لە بەیاننامەكەدا سوپاسی پەرلەمان و حكومەتی ئەڵمانیاو ئەو وڵاتانەشی كردوە كە پێشتر تاوانەكەیان بە جینۆساید ناساندوەو داواشی لە وڵاتانی دیكە كردوە كە هەمان هەنگاو بنێن بۆ بە جینۆساید ناساندنی ئەو تاوانە نێودەوڵەتیانەی كە داعش بەرامبەر بە كوردانی ئێزدی و گشت پێكهاتەكان ئەنجامیداون.

لە بەیاننامەكەدا جەختكراوتەوە كە ناساندنی تاوانەكانی داعش بە جینۆسایدو دژ بە مرۆڤایەتی و تاوانەكانی جەنگ، بەرپرسیارێتی یاسایی و مرۆیی هاوبەشی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و دامەزراوە نیشتمانیەكانە، پشتیوانیشی نیشانداوە لەبەدیهێنانی دادپەروەری لە رێگای دادگاییكردنی تاوانباران بە تاوانە نێودەوڵەتییەكان و قەرەبوكردنەوەی قوربانیان و جێبەجێكردنی رێككەوتننامەی شنگال بۆ گەڕاندنەوەی سەقامگیری بۆ ئەو ناوچانەو پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری پێویست بۆ هاووڵاتیان.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە