لیژنەی بینینی مانگ یەکەم رۆژی جەژنی ڕەمەزان دیاریدەكات

لیژنەی بینینی مانگ یەکەم رۆژی جەژنی ڕەمەزان دیاریدەكات

پەیامی کورد... لیژنەی بینینی مانگ یەکەم رۆژی جەژنی ڕەمەزان دیاریدەكات

سبەینێ 29ـی ڕەمەزانە و لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان چاودێری مانگ دەکەن و بڕیار لە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دەدەن.

سبەینێ پێنجشەممە 20-4-2023 لە کاتی خۆرئاوابووندا چاودێری بینینی مانگ دەکرێت، ئەگەر مانگ بینرا، ئەوا رۆژی هەینی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانە، ئەگەریش نەبینرا هەینی دەبێتە تەواوکەری مانگی رەمەزان و رۆژی شەممە دەبێتە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان.

جێگەی باسە،تاوەکو ئەمڕۆ هیچ وڵاتێکی ئیسلامیی بە فەڕمی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانیان دیاری نەکردووە، بەڵام کۆمەڵەی فەلەکناسانی جەددەی سعودیە پێشبینی کردووە، کە رۆژی هەینی یەکەم رۆژی رەمەزان بێت.

هاوكات،عەلیرەزا موەحیدنەژاد، سەرۆکی لیژنەی بینینی مانگی ئێران بە میدیای فەرمیی ئەو وڵاتەی راگەیاندووە،"بەپێی پێشبینیی شارەزایان، ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە مانگ نابیندرێت، بۆیە هەینی رۆژی سییەمی مانگی رەمەزانە و ئەگەری زۆرە رۆژی شەممە، 22-04-2023 ببێتە جەژنی رەمەزان".

لای خۆشیەوە،نوسینگەی کەمال حەیدەری مەرجەعی شیعەکان لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە،"20ـی نیسان کۆتا رۆژی مانگی رەمەزانە و 21ـی نیسان یەکەم رۆژی مانگی شەوال و یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانە".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە