لە کٶڵن یادی شەهیدان " ڕامین حسێن پەناهی ، زانیار و لۆقمان مۆرادی " بەرز ڕاگیرا

لە کٶڵن یادی شەهیدان " ڕامین حسێن پەناهی ، زانیار و لۆقمان مۆرادی " بەرز ڕاگیرا

دوای نیوەڕۆی ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٢/٩/٢٠١٨ لە شاری " کۆڵن "ی ووڵاتی ئەڵمانیا ، بە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمێکی پڕشکۆ بۆ یادێک لە شەهیدان " ڕامین حسێن پەناهی "، " زانیار و لوقمان مورادی "، گیانبەختکردوانی ئەم دواییەی کۆمەڵە و سەرجەم گیانبەختکردوانی مانگی سێپتەمبەر بەرز ڕاگیرا.

. لە پەیوەندی لەگەڵ لە سێدارەدرانی ٣ گەنجی ڕۆژهەڵاتی و مووشەکبارانی بنکەوبارەگاکانی حزبی دیمۆکرات لە کۆیە کومیتەی کۆمەڵە لە دەرەوەی ووڵات ڕێوڕەسمێکی تایبەتی بۆ یادێک لەو کەسانەی گیانیان بەخت کردووە و بەرز ڕاگرتنی یادی شەهیدان لە ووڵاتی ئاڵمانیا بەڕێوەبرد.

 لەسەر بانگەوازی کۆمیتەی دەرەوەی ووڵاتی حزبی کۆمەلە ، بە بەشداری کۆمەڵێکی بەرچاو لە کادیر و ئەندام و لایەنگرانی کۆمەڵە هەروەها دەیان کەسایەتی ناسراو و چالاکی سیاسی و مەدەنی و مافی مرۆڤ لە نەتەوە جیاوازەکان، بۆ ڕێزگرتن لە گیانبازی و فیداکاری "ڕامین حسێن پەناهی" و هەروەها "ئەرسەلان جەوزاک"، "پەرویز عەبدی" و "ناسر بانووچ" و سەرجەم گیانبەختکردوانی مانگی خەرمانانی کوردستانی ڕۆژهەڵات، ڕێوڕەسمێکی شکۆدار بەڕێوەچوو.

 "عەبدوڵڵا موهتەدی"، سکرتێری گشتی کۆمەڵە وتارێکی بە زمانەکانی کوردی و فارسی پێشکەش بە بەشداربووان کرد و تیشکی خستە سەر فیداکاری و لەخۆ بردوویی هاوڕێیانی گیانبەختکردوو. ڕێوڕەسمەکە بە خوێندەنەوەی چەند پارچە شێعر و پەخشان و سرودی شورشگێرانە درێژە پێدرا .پاشان لە لایەن "ڕەفێق حسێن پەناهی"، برای "ڕامین" و ئەندامی کومیتەی ناوەندیی کۆمەڵە سپاسنامەی بنەماڵەی ئەو گیانبەختکردووە بۆ هاوسۆزی و پاڵپشتی بەرفراوانی خەڵکی ئازادیخواز ڕاگەیێندرا و وتارێکی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە