لە ڕانیە فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان ئۆتۆمبێلێکی کرده ئامانج

لە ڕانیە فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان ئۆتۆمبێلێکی کرده ئامانج


پەیامی کورد... لە ڕانیە فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان ئۆتۆمبێلێکی کرده ئامانج

ئەمڕۆ دوو شەممە ٦ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٣، لە سنوری ڕانیە فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان ئۆتۆمبێلێكی كردە ئامانج و بەپێی زانیارییەكان چوار كەس برینداربوون.

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە بڵاوکراوەنتەوە، ئەمڕۆ لە سەر رێگای گوندی بۆسكێنی سنوری رانیە، فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان ئۆتۆمبێلێكی كردە ئامانج كە دوو كەسی تێدابووەو بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان دووكەسە بریندارن و هەروەها دوو كەسی دیكە لەنزیك ئۆتۆمبێلەكە كە پیادەبوون برینداربوون.

لەئێستادا بریندارەكان ڕەوانەی نەخۆشخانە كراون و تا ئێستاش لایەنە فەرمیەكان زانیارییان لەسەر ڕوداوەكە ئاشكرا نەكردووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە