لەناحیەی سیتەك نزیكەی (١٥) دۆنم پوش و پاوان سووتا

لەناحیەی سیتەك نزیكەی (١٥) دۆنم پوش و پاوان سووتا

پەیامی کورد... لەناحیەی سیتەك نزیكەی (١٥) دۆنم پوش و پاوان سووتا


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: لەناحیەی سیتەك نزیكەی (١٥) دۆنم پوش و پاوان سووتا و لێكۆڵینەوەو بەدواداچون سەبارەت بە هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە بەردەوامە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردەوە: ڕووداوی ئاگركەوتنەوە یەكێكە لەو دیاردانەی . ساڵانە چەند جارێك دووبارە دەبنەوە و لەگەڵ ئەوەی كوژاندنەوە و كۆنترۆڵ كردنیان كارێكی زەحمەتە هاوكات زیانێكی زۆر بەسروشت و ژینگەی كوردستان دەگەیەنێت بەو هۆكارەوە لەناحیەی سیتەك نزیكەی (١٥) دۆنم پوش و پاوان سووتاوە .

ئەوەشی خستەڕوو: بەهۆكارێكی نادیار ئاگرێكی فراوان لە زەردەبی سەر ناحیەی سیتەك كەوتەوە دەست بەجێ بنكەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سیتەك گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە بە هاوكاری لەگەڵ بەرگری شارستانی سیتەك توانیان لەماوەیەكی كەمدا ئاگرەكە كۆنترۆڵ بكەن .

ئاماژەی بەوەشكرد: زیانی ئاگرەكە نزیكەی (١٥) دۆنم پوش و پاوان و داری سروشتی سوتان و زیانی زۆر بەسروشتی ناوچەكە گەیشتووە و لێكۆڵینەوەو بەدواداچون سەبارەت بە هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە بەردەوامە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە