پەیامی کورد ... بە پێی ڕاگەێندراوی ئەنجوومەنی سەربازی مێنبج شەڕ و پێکدادان لە نێوان شەڕڤانانی ئەنجومەنى سەربازی باب و گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا ڕوویدا، ئەوەش دوای ئەوەی شەڕڤانان هێرشیانکردە سەر دوو گوند.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی فورات گرووپە چەکدارەکانی نریک لە تورکیا هێرشیان کردووەتە سەر گوندەکانى بۆغاز و بۆیهێج لە شارۆچکەى حەریمە لە ڕۆژهەڵاتى باب.
هەروەها ئەم هێرشەی گرووپە چەکدارەکان لەلایەن شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازی بابەوە تێکشکێندراوە و شەڕی قورس ڕوویداوە.
گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا ناو بە ناو هێرشدەکەنە سەر ئە ناوچە ئازادکراوانەی کە لە بن دەسەڵاتی هەسەدە و یەپەگەدایە، دوێنێش ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی مێنبج بڵاویکردەوە، گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە دەوڵەتی تورکیا هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر شه‌ڕڤانانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی مێنبج له گوندی عه‌ره‌ب حه‌سه‌ن كه كه‌وتووه‌ته باكووری ڕۆژئاوای شاره‌كه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە