لێژنەی پەرلەمانی کوردستان لێکۆڵینەوەکانی خۆی لەسەر خیانەتەکەی ١٦ی ئۆکتۆبەر لە سنووری شاری خورماتوو دەستیپێکردەوە و هەر بۆ ئەم مەبەستەش لێژنەکە لەگەڵ چەند بەرپرسێک کۆدەبنەوە.
سەرۆکی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر بەتایبەت لە سنووری خورماتوو، ڕایگەیاند، بەھۆی بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و پشووی پەرلەمانی کوردستان، بۆ ماوەیەک کاری لیژنەکەیان ڕاگیرابوو.
هەروەها ڕوونی کردەوە، لەسەر ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر و ڕۆژانی دواتر، چەندین ڕاپۆرتیان ئامادە کردووە و کۆبوونەوە لەگەڵ ھاووڵاتییان و بەرپرسانی ئیداریی خورماتوو ئەنجام دراوە.
شوان شێخ ئەحمەد، سەرۆکی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکانی دوزخورماتوو ئاشکراشی کرد: "بڕیارە لەگەڵ بەشێک لە بەرپرسانی ئەمنی ئەو سنوورە کە ناویان ھاتووە، کۆبوونەوە ئەنجام بدەین و دواتریش ڕاپۆرتێک بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بەرز دەکەینەوە".
بەھۆی کارەسات و خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر و بە پێی ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان کە ئاشکرای کردووە لە چوارچێوەی هێرشەکانی میلیشیا شیعەکان بۆ سەر کوردستان بە تایبەت لە دوزخورماتوو، دەستدرێژیی سێکسی کراوەتە سەر ژمارەیەک ئافرەتی کورد ،جگە لەوەی کە هەزاران کورد لەلایەن چەکدارانی حەشدی شەعبییەوە ماڵیان تاڵان کرا ، ماڵی ٤٠٠ هاووڵاتیی کورد سووتێندران، زیاتر لە ٥٠ خانووش تەقێنرانەوە و ژمارەکی زۆر لە ھاووڵاتییانی کوردی خورماتوو، شەھید و بریندار بوون و چەندین خێزان ئاوارەی ناوچەکانی دیکەی کوردستان بوون کە تاکوو ئێستاش نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان .
دوای ئەم خیانەتەو داگیرکاری میلیشاکانی حەشد و لە دەستدان و بە فێرۆچوونی ڕووبەرێکی بەرفراوانی خاکی کوردستان کە سەرمایە ی هەزاران شەهید و پێشمەرگەی قارەمان بوو ، هەر لە سەروبەندی ڕووداوەکاندا، هەریەک لە (پاڤڵ تاڵەبانی، لاهوور جەنگی، ئاراس جەنگی، ئاڵا تاڵەبانی، شوان داودی و ئاسۆ مامەند)، هەریەکەی بە جۆرێک بەرگرییان لەو خیانەتە دەکرد و بەو هۆیەوە ئێستا بە گرووپی خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر ناو دەبرێن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە